‌لیڤەرپوڵ یەكەم یاری دۆستانەی بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی لیڤەرپووڵ لە یەكەم یاریی دۆستانەدا وەك ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ سەركەوتنی بەدەست هێنا.

لە میانەی یەكەمین یاریی دۆستانەیان ، یانەی لیڤەرپووڵ ڕووبەرووی یانەی پۆریستۆن بووەوە، پێش دەستپێكی یارییەكە یاریزانانی هەردوولا خولەكێك بۆ كۆچی دوایی دیگۆ جۆتای یاریزانی لیڤەرپووڵ وەستان و هاندەرانی ئامادەبووش بە بەرزكردنەوەی وێنەی جۆتا ماتەمینی خۆیان دەر بڕی، لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا و لە خولەكی 33 برادلی گۆڵی یەكەمی بۆ لیڤەرپووڵ تۆمار كرد و ئەو نیوەیە بەو تاكە گۆڵە كۆتایی هات.
 لە نیوەی دووەمی یارییەكەدا و لە خولەكی 53 داروین نونێز گۆڵی دووەمیشی بۆ ڕیدز زیاد كرد، لە خولەكی 83ی یارییكەشدا لیام لیندسای گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی پریستۆن تۆمار كرد و جیاوازییەكەی بۆ یەك گۆڵ كەم كردەوە، بەڵام لە خولەكی 88 گاكپۆ واژووی لەسەر گۆڵی سێیەمی لیڤەرپووڵ كرد، لە كۆتایدا ڕیدز بە سێ گۆڵ بەرانبەر گۆڵیك براوەی یارییەكە بوو.


PM:08:02:13/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌