‌فەرمی.. تۆتنهام قودوسی گواستەوە

وێستگە سپۆرت-


بە فەرمی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی گواستنەوەی محەمەد قودوس ئەستێرەی غانای  یانەی وێستهامی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

یانەی تۆتنهام لە پێگەی فەرمی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێكس پەیوەندیكردنی محەمەد قودوسی بە ریزەكانی یانەكەیەوە راگەیاند.

یانەکە ڕایگەیاندووە محەمەد قودوس بە بەهای 55 ملیۆن پاوەند و بۆ ماوەی شەش ساڵ پەیوەندی بە سپێرزەوە كرد.

قودوس لەگەڵ وێستهام بەشداری 80 یارییكردووە و توانیویەتی 19 گۆڵ بكات و 13 گۆڵیش درووست بكات.


AM:01:38:11/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌