‌براوەی باڵۆندۆڕ ئاشكرا بوو

وێستگە سپۆرت-

ڕۆژنامەیەكی ئیسپانی و فەڕەنسی براوەی تۆپی ئاڵتونی ئاشكرا دەكەن و تەنیا دوو یاریزان بە ڕكابەری سەرەكی سەیر دەكەن.

هەردوو ڕۆژنامەی لیكیپی فەڕەنسی و ماڕكای ئیسپانی بڵاویان كردووەتەوە، بەلەبەرچاوگرتنی ئەو ئاستە بەرزەی لەم وەرزە لە ڕووی تاك و كۆمەڵەوە پێشكەشی كردووە و كاریگەری لە یارییە گەورەكان و ساتەوەختە یەكلاكەرەوەكاندا عۆسمان دێمبڵی بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی خەڵاتی باڵۆندۆر ئەوەش دوای بردنەوەی چامپیۆنسلیگ و گەیشتن بە یاری كۆتایی جامی جیهانی یانەكان.

سەرچاوەكان ئاماژە بەوەش دەكەن، ئەو یاریزانەی زۆرترین ئەگەری نزیكبوونەوەی لە دێمبڵی هەیە بۆ خەڵاتی باڵۆندرۆ، لامین یەماڵی هێرشبەری بەرشەلۆنەیە.

گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ دووپاتی كردەوە كە پاڵێوراوانی تۆپی ئاڵتونی لە 7ی مانگی هەشت ڕادەگەیەنرێت و مەڕاسیمەكەش لە 22ی مانگی نۆی 2025، لە هۆڵی بەناوبانگی شاتلێت لە پاریس بەڕێوەدەچێت و براوەكە ئاشكرا دەكرێت.


PM:08:58:10/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌