تێرشتیگن دژی خواستی بەرشەلۆنە دەوەستێتەوە
وێستگە سپۆرت-
تێرشتیگن نایەوێت بەرشەلۆنە جێبهێڵێت و ئامادەش نییە کارئاسانی بۆ فرۆشتنی بکات.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشكرایکردووە، تێر شتیگن بە هەموو شێوەیەک دژایەتی بەڕێکردنی دەکات کە لەلایەن بەرپرسانی یانەکەیەوە کاری لەسەر دەکرێت و نایەوێت بڕوات.
سپۆرت باسی لەوەشکردووە کە گۆڵچییە ئەڵمانییەکە تا ئەم ساتەش بیری لە جێهێشتنی یانەی بەرشەلۆنە نەکردووەتەوە و دەیەوێت وەرزی داهاتووش کێبڕکێ بکات لەسەر بوونی لە پێکهاتەی سەرەکیدا.
شتیگن بە هیچ شێوەیەک ئامادەنییە کارئاسانی بکات بۆ فرۆشتنی لەم هاوینەدا و دڵنیایە لەوەی ئێستاش ئەتوانێت ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات.
ێە کۆتایشدا ڕۆژنامەکە دەڵێت، چەندین یانەی ئەوروپا کە گرنگترینیان مانچستەر سیتی و ئینتەر میلانن لەگەڵ چەند یانەیەکی سعودیە ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ گواستنەوەی ئەو گۆڵچییە ئەڵمانییە.
PM:05:19:09/07/2025
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه