بایرن میونخ گرێبەستێکى خەیاڵى پێشکەشى دیاز کردووە
وێستگە سپۆرت-
يانەى بایرن میونخ ئۆفەرێکى گەورەى بۆ گواستنەوەى دیازى هێرشبەرى لیڤەرپوڵ ئامادەکردووە
ڕۆژنامەی بیڵدی ئیسپانی بڵاویکردەوە، بایرن میونشن چووەتە نێو کێبڕکێی گواستنەوەی لویس دیازی یاریزانی باڵی یانەی لیڤەرپوولەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە لە هاوینی ئەمساڵدا بەرشەلۆنە گرنگییەکی جددی پێ دەدات.
بێڵد دەڵێت بایرن میونشن ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش کردووە بە بڕی ٦٠ ملیۆن یۆرۆ کە ٢٠ ملیۆن یۆرۆی گۆڕاوەکانی تێدایە، ئەگەری هەیە کۆی گرێبەستەکە بگاتە ٨٠ ملیۆن یۆرۆ.
ئەو یاریزانە، بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕەزامەندی سەرەتایی خۆی داوە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە بکات، دوای ئەوەی ئۆفەرێکی دارایی گەورەی پێگەیشتووە، کە مووچەی ئێستای نزیکەی سێ ئەوەندە دەکات.
هەرچەندە لویس دیاز پێشتر خواستی خۆی بۆ پۆشینی درێسی بەرشەلۆنە دەربڕیوە، بەڵام ڕەنگە هۆکارە داراییەکان شوێنی مەبەستی بۆ ئەڵمانیا بگۆڕێت
AM:11:40:09/07/2025
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه