‌جامى جیهانى یانەکان.. چێڵسی گەیشتە یارى کۆتایی

وێستگە سپۆرت-

یانەى چێڵسی بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە فلومینێنزی بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی.

لە یاریی قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی یانەکان، یانەی چێڵسی ئینگلیزی و فلومینێنزی بەڕازیلی رووبەرووی یەکتر بوونەوە.

تایمی یەکەم  جۆواو پێدرۆش لە خولەکی 18 بە گۆڵێکی سەرنجراکێش چێڵسی پێشخست 

لە تایمی دووەم، یارییەکە بە هەمان سیناریۆ بەردەوامبوو، تیپەکەی مارێسکا لە نیوەی دووەمیش کۆنترۆڵی یاریگای کرد و جۆواو پیدرۆ لە خولەکی 56 گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی نووسیەوە، تا کۆتاییش یارییەکە بەو شێوەیە مایەوە.

سەرەنجام دوو گۆڵی بێوەڵام بووە ناونیشانی یارییەکە لە سودی چێڵسی، بلوز گەیشتە یاریی کۆتایی و فلومینێنزی ماڵئاوایی کرد.


AM:09:56:09/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌