مێسی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر میامی نوێ دەکاتەوە
وێستگە سپۆرت-
لونێل مێسی ئەرجەنتینی و هیرشبەری یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی نزیكە لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی
مێسی لە کۆتایی مانگی 12ی ئەمساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر میامی کۆتایی پێ دێت و تاوەکو ئێستاش گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانە ئەمریکییە نوێ نەکردووەتەوە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا سەرچاوەکانی هەواڵ باسیان لەوە دەکرد، ئەگەر هەیە مێسی ڕوو لە خولی سعودی بکات و یانەکانی هیلال و ئەهلی کێبڕکیی گواستنەوەی لیۆ دەکەن.
فابریزۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو ئاشکرای دەکات، یانەی ئینتەر میامی و مێسی لە گفتوگۆدان تا ئەوەی گرێبەستی نێوانیان نوێ بکەنەوە و بۆ ماوەیەکی درێژتر ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینیە لە ئەمریکا بهێڵنەوە.
فابریزۆ ئاماژە بەوەش دەکات، گفتوگۆکانی نێوان ئینتەر میامی و مێسی ئەرێنین و هەردوولایەن دەیانەوێت پیکەوە بەردەوام بن.
PM:08:15:08/07/2025
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه