‌ڕیاڵ مەدرید دەستبەردارى لۆنین دەبێت

وێستگە سپۆرت-

لە ئەگەرى بە دەستگەیشتنى گرێبەستێکى گونجاو ریاڵ مەدرید ئامادەیە دەستبەردارى ئەندرێ لۆنین بێت .

ئاستە بەرزەکەی تیبۆ کۆرتوا بەبەردەوامی پێشکەشی دەکات وای کردووە هیچ خولەکێکی یاریکردن بۆ ئەندرێ لونین لە ریاڵ مەدرید نەمێنێتەوە.

رۆژنامەی مارکا ئاشکراى کردووە کە  سەرەڕای درێژکردنەوەی گرێبەستەکەى بەڵام چارەنووسی  لۆنین لەگەڵ مێرێنگی ڕووننیە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە ئەگەر پاش مۆندیالی یانەکان گرێبەستێکی گونجاو پێشکەشی لونین بکرێت بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید بیر دەستبەرداربوون دەکەنەوە لەو ئەستێرە ئۆکرانییە.

لونین لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە بەشداری 62 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی لە 22 یاریدا گۆڵەکەی بەخاوێنی بهێڵیتەوە.


AM:10:24:08/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌