‌لیڤەرپوڵ دیبالا دەکاتە جێگرەوەى جۆتا

وێستگە سپۆرت-

یانەى لیڤەرپوڵ دەیەوێت پاولۆ دیبالا بکاتە جێگرەوەى دیگۆ جۆتا 

دیگۆ جۆتا هەفتەى پێشوو بەهۆى رووداوى هاتوچۆوە گیانى لە دەستدا 

ماڵپەڕی "ئیل ڕۆمانستا"ی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، یانە ئینگلیزییەکە پەیوەندی بە بریکارەکانی پاول دیبالاوە  کردووە بۆ ئەوەی لەم هاوینەدا گرێبەستی لەگەڵ بکەن.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو یاریزانە دەیەوێت لەگەڵ ڕۆما بمێنێتەوە، بەڵام بەهۆى ئەوەى کە موچەیەکى زۆر لە یانەکەى وەردەگرێت یانەکە ئامادەیە بیفرۆشێت 


یاریزانە تەمەن 31 ساڵەکە وەرزی ڕابردوو 36 یاری لەگەڵ یانەی ڕۆما لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا ئەنجامدا، بەشداریی لە 12 گۆڵدا کردووە، 8 گۆڵی تۆمارکردووە و 4 گۆڵیشی دروستکردووە.


AM:10:07:08/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌