‌فەرمی.. ڕاکیتیچ وازهێنانی لە یاریکردن ڕاگەیاند

وێستگە سپۆرت-


بە شێوەیەکی فەرمی راکیتیچ وازهێنانی یەکجاری لە تۆپی پێ راگەیاند

ئیڤان راکیتیچی ئەستێرەی کڕواتی لە تەمەنی 37 ساڵیدا وازهێنانی یەکجاریی لە یاریی تۆپی پێ راگەیاند دوای ئەوەی کۆتا کاروانی وەرزشی لەگەڵ یانەی هایدوک سپلیتی وڵاتەکەی بەسەرپرد.

راکیتیچ لە رێگەی پێشکەش کردنی گرتەیەکی ڤیدۆییەوە وازهێنانەکەی بڵاوکردەوە کە تایدا چەندین گۆڵی لە کاروانە وەرزشیەکەیدا و ئەو نازناوانەی بەدەستیهێناون لە ڤیدیۆکەدا پێشکەش کردووە.

ڕاکیتیچ لە ساڵی 2011 لە یانەی سیڤییەوە پەیوەندی کرد بە یانەی بەرشەلۆنە و لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە 13 نازناوی بەدەستهێنا کە نازناوێکیان چامپیۆنز لیگ بوو


PM:05:29:07/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌