پاریس سانجێرمان ڕۆدریگۆى دەوێت
وێستگە سپۆرت-
یانەى پاریس سانجێرمانى فەرەنسى هاتۆتە کێبڕکێی گواستنەوەى رۆدریگۆى بەڕازیلى و ئەستێرەى ریاڵ مەدرید
ڕۆژنامەی ئەی ئێس ئیسپانی بە پشتبەستن بە ئی ئێس پی ئێن برازیل بڵاویکردەوە، یانەیەکی سەرسوڕهێنەر پەیوەندی بە کێبڕکێی گواستنەوەی ڕۆدریگۆوە کردووە و هەنگاوی یەکەمی ناوە.
ڕوونیشیکردەوە، ئەم یانەیە پاریس سانجێرمانە، کە لەگەڵ نوێنەرانی ڕۆدریگۆ گفتوگۆی دەستپێکردووە
یاریزانە تەمەن 24 ساڵەکە تا مانگی حوزەیرانی 2028 گرێبوستى لەگەڵ ڕیال مەدرید هەیە، بەهای ئێستای لە بازاڕدا 90 ملیۆن یۆرۆیە.
AM:10:12:07/07/2025
ئهم بابهته 328
جار خوێنراوهتهوه