میتوما دەرگا بە ڕووی بایرن میونخ دادەخات
وێستگە سپۆرت-
کاورۆ میتۆمای ئەستێرەی ژاپۆنی و یاریزانى برایتۆن دەرگت بەڕووی یلنەى بایرن میونخ دادەخات .
میتۆما دوای ئاستە سەرنجڕاکێشەکانی لەگەڵ تیپەکەی لە خولی نایابی ئینگلتەرا سەرکەوتوو بوو لە ڕاکێشانی سەرنجى زۆرێک لە یانە گەورەکانى ئەوروپا.
بەگوێرەی هەواڵێک کە سکای سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، میتۆما یانەکەی برایتۆنی ئاگادارکردووەتەوە لە خواستی مانەوەی خۆی.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە میتۆما هێشتا دوو ساڵی ماوە بۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ برایتۆن، بەڵام یاریزانە ژاپۆنییەکە خواستی خۆی بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی دەربڕیوە.
تۆڕە بەریتانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئیدارەی برایتۆن بڕیارە میتۆما بهێڵێتەوە، ئەمەش بە پشتبەستن بە لێدوانە فەرمییەکان کە ئیرادەی یانەکەی پشتڕاستکردووەتەوە بۆ مانەوەی باشترین یاریزانەکانی تیپەکە.
میتۆمای تەمەن 28 ساڵ لە یاریکردنی وەک یاریزانی چەپدا سەرکەوتووە، گرێبەستەکەی لەگەڵ برایتۆن لە مانگی حوزەیرانی 2027 کۆتایی دێت.
میتۆما لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 108 یاری لەگەڵ برایتۆن ئەنجامداوە و 24 گۆڵی تۆمارکردووە و 20 گۆڵی دیکەش هاوکاری کردووە.
میتۆما 27 یاری بۆ هەڵبژاردەی ژاپۆن ئەنجامداوە و 8 گۆڵی تۆمارکردووە. پێشتر لە یانەی کاوازاکی فرۆنتال یاری کردووە و لەگەڵیدا نازناوی خولی جەی و جامی جەی و جامی جەی سوپەری بەدەستهێناوە.
AM:10:42:03/07/2025
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه