‌یۆڤانتۆس نزیکە لە گواستنەوەى سانچۆ

وێستگە سپۆرت-

یانەى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى نزیکە لە گواستنەوەى جادۆن سانچۆى ئینگلیزى و هێرشبەرى یانەى مان یونایتد .

ڕۆمانۆ لە ڕێگەی ئەکاونتی فەرمی X ی خۆیەوە ڕوونی کردەوە کە یۆڤانتۆس لەم هەفتەیەدا جارێکی تر پەیوەندی بە ئیدارەی مانچستەر یونایتدەوە کردووە بۆ ئەوەی هەوڵی گواستنەوەی جادۆن سانچۆی یاریزانی باڵی یانەکەی بدات و باس لە مەرجەکانی گرێبەستی ئەگەری دەکات.

ڕۆمانۆ دووپاتی کردەوە کە یانەی فەنرباخچە وازی لە کێبڕکێی گواستنەوەی سانچۆ هێناوە و نەچووەتە دانوستانێکی جددی. ئاماژەی بەوەشکرد، یۆڤانتۆس یەکەم هەنگاوی فەرمی بۆ کردنەوەی گفتوگۆکان ناوە.

سەرەڕای هەوڵەکانی خانمە پیرەکە، ڕۆمانۆ ئاشکرای کرد کە یانەکانی دیکە چوونەتە ناو دانوستانەکانەوە و پێشتر پەیوەندییان بە بریکارەکانی سانچۆوە کردووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە پێدەچێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕکابەری لەسەر واژۆکردنی ئەو یاریزانە چڕتر بێتەوە.


AM:10:35:03/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌