داهاتووى ڕۆدریگۆ یەکلایی دەبێتەوە
وێستگە سپۆرت-
دوای جامی جیهانی یانەکان چارەنووسی رۆدریگۆ، هێرشبەری بەڕازیلی لەگەڵ ریال مەدرید یەکلاییدەبێتەوە.
رۆژنامەی میرەر ئاشکراى کردووە یەکلایینەبوونەوەی چارەنووسی رۆدریگۆ لە ریال مەدرید، ئارسیناڵ ناچارکردووە لە بازنەی گرنگییەکانی دوورنەخاتەوە و گەنەرز هێشتا لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخەکە دەکات و چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایى ئەو ئەستێرەى بەڕازیلییە
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی بەریتانی بێن جەیکبز، رۆدریگۆ دوای جامی جیهانی یانەکان لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ کۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی بزانێت لە پلانەکانی راهێنەرە ئیسپانییەکە جێگای دەبێتەوە یاخود نا، دوای کۆبوونەوەکە بڕیاری کۆتایی لەبارەی چارەنووسی دەداتو ئەو کاتەش ڕیاڵ مەدرید ئامادەیە بە ٩٠ ملیۆن یۆرۆ بیفرۆشێت
هێرشبەرە 24 ساڵانییەکە لە هاوینی 2019 لە سانتۆسەوە بەبڕی 45 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد و تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانە مەدریدییەکە هەیە.
AM:10:22:03/07/2025
ئهم بابهته 400
جار خوێنراوهتهوه