بابەتى یاریکردنى مباپێ لە یارییەکەى یۆڤانتۆس یەکلایی دەبێتەوە
وێستگە سپۆرت-
بە ئەگەرێکى زۆر مباپێ لە لیستى یاریزانەکانى یانەکەى دەبێت بۆ یارییەکەى یۆڤانتۆس بەڵام لەسەر کورسى یەدەگ دەبێت
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە مباپێ بەشدارى مەشقە بە کۆمەڵەکانى یانەکەى کردۆتەوە و ئامادەیە بۆ یاریکردن .
ڕۆژنامەکە باس لەوەش دەکات کە مباپێ لە لیستى یاریزانەکانى یانەکەى دەبێت بۆ یارییەکەى یۆڤانتۆس بەڵام پێناچێت سەرەکى بێت
لە لایەکی دیکەوە، ئەندریکی هێرشبەری لاو، دوای ئەوەی ڕۆژی شەممە پەیوەندی بە کەمپەکەوە کرد، بەردەوام بوو لە ڕاهێنانەکانی تاکەکەسی. هێشتا لە پێکانەکەی ماسولکەکانی قاچی بە تەواوى چاکنەبۆتەوە و بۆ یارییەکەی سێشەممە ناخرێتە پێکهاتەی یانەکەوە
AM:10:27:30/06/2025
ئهم بابهته 304
جار خوێنراوهتهوه