‌ڕۆناڵدۆ هۆکارى ڕاستى بەشدارینەکردنى لە مۆندیالى یانەکان ئاشکرا دەکات

وێستگە سپۆرت-

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی کاپتنی پورتوگال هۆکاری ڕاستى  ڕەتکردنەوەی بەشداریکردن لە مۆندیالی یانەکانی 2025 ئاشکراکرد، دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی درێژکردەوە.

یاریزانە پورتوگالییەکە چەندین ئۆفەری لەلایەن یانەکانی بەشداری مۆندیالی یانەکانەوە وەرگرت، دیارترینیان یانەی هیلاڵی سعودی و یانەی ڕیڤەر پلێتی ئەرجەنتینی بوون.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە ماڵپەڕی فەرمی یانەکەی نەسری ڕاگەیاند: هەندێک ئۆفەرم پێگەیشت بۆ ئەوەی لە مۆندیالدا یاری بکەم، بەڵام پێموانییە ئەو ئۆفەرانە لۆژیکی بوون، چونکە پێم باشە پشوویەکی باش وەربگرم و بە باشی ئامادەکاری بکەم، چونکە ئەم وەرزە زۆر درێژ دەبێت

لە کۆتاییدا وتی: دەمەوێت نەک تەنها بۆ سەرکەوتن، بەڵکو بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانیش ئامادە بم، هەر بۆیە بڕیارمدا یاری کۆتایی لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا ئەنجام بدەم بەبێ ئەوەی خەمی هیچ شتێکی ترم بێت ، بێگومان لەم یانەیەدا بم کە خۆشم دەوێت.


AM:11:57:29/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌