ویلیامس مەرجى بۆ بەرشەلۆنە هەیە
وێستگە سپۆرت-
نیکۆ ویلیامسى ئیسپانى و ئەستێرەى یانەى ئەتلەتیک بیلباو یەک مەرجى هەیە بۆ ئەوەى بچێتە بەرشەلۆنە
سەرچاوە نزیکەکان دووپاتیان کردۆتەوە کە بەرشەلۆنە پارەی پێویستی بۆ پێدانی بڕگەی ئازادکردنی ویلیامز ئامادە کردووە کە لە ٦٠ ملیۆن یۆرۆ تێدەپەڕێت و هەفتەی داهاتوو مامەڵەکە تەواو دەبێت
یانە کەتەلۆنییەکە دڵنیایی فەرمی بە یاریزانەکە داوە کە لە مانگی تەمموزدا ناوی تۆمار دەکرێت بۆ وەرزی نوێ، سەرەڕای ئەو ئاستەنگییە داراییەی کە سەپێنراوە، ڕەنگە ناچار بێت یەکێک لە ئەستێرەکانی بفرۆشێت بۆ ئەوەی هاوسەنگی دارایی پێویست مسۆگەر بکات.
لای خۆیەوە یاریزانەکە خواستی ڕوونی دەربڕیوە بۆ پۆشینی درێسی بەرشەلۆنە و ئامادەیی خۆی پشتڕاستکردەوە
ڕۆژنامەى مارکا باس لەوە دەکات کە تاکە مەرجى ویلیامس ئەوەیە کە ناوى لە لالیگادا تۆمار بکرێت و ئاستەنگى بۆ دروست نەبێت
وا بڕیارە ویلیامز لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆتایی بە پشووەکەی بهێنێت و ڕاستەوخۆ دوای تەواوبوونی پارەدانەکە گەشت بۆ بەرشەلۆنە بکات. پەیوەندی بە کەمپی مەشقەکانی پێش وەرزی تیپەکەوە دەکات، پێشبینیش دەکرێت یەکێک بێت لە یاریزانە دیارەکانی هاوینە.
AM:10:21:29/06/2025
ئهم بابهته 252
جار خوێنراوهتهوه