جامى جیهانى یانەکان ..چێڵسی گەیشتە چارەکى کۆتایی
وێستگە سپۆرت-
یانەی چێڵسی ٤-١ لە بەنفیکای بردەوە و گەیشتە چارەکی کۆتایی جامی جیهانی یانەکان
لە یارییەکانی قۆناغی 16ی جامەکە چێڵسی ڕووبەڕووی بەنفیکا بووەوە، یارییەکە ٤-١ لە سودی چێڵسی تەواو بوو
یارییەکە بەهۆى کەش و هەواوە نزیکەى دوو کاتژمێر وەستا و لە خولەکى ٨٥ دەستیپێکردەوە کە تا ئەوکاتە چێڵسی بە گۆڵێک لە پێش بووبەڵام لە دوا خولەکەکان دى ماریا بە لێدانى سزا گۆڵی یەکسانى تۆمار کردەوە و دواتر چووە دوو تایمى زیادکراو لەو دوو تایمەدا چێڵسی سێ گۆڵى ترى لە ڕێگەى نۆکۆکۆ و نیتۆ و هاڵەوە تۆمار کرد و یارییەکە ٤-١ لە سودى چێڵسی تەواو بوو
بەو شێوەیە چێڵسی گەیشتە چارەکی کۆتای وبەنفیکا ماڵئاوایی کرد
AM:10:02:29/06/2025
ئهم بابهته 176
جار خوێنراوهتهوه