پۆگبا گرێبەستی لەگەڵ مۆناکۆ ئەنجامدا
وێستگە سپۆرت-
پۆگبای فەڕەنسی گرێبەستی لەگەڵ یانەی مۆناکۆ واژۆکرد.
بە شێوەیەکی فەرمی، یانەی مۆناکۆی فەرەنسی بڵاویکردەوە، گرێبەستیان لەگەڵ پۆل پۆگبای فەرەنسی، یاریزانی پێشووی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ئەنجامداوە و هاتووەتە ریزەکانیان.
دوپاتیشیکردووەتەوە، بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یۆڤانتۆس، ئەستێرە فەرەنسیەکە بە گرێبەستێکی بێبەرامبەر و بۆ ماوەی دوو ساڵ و تا هاوینی 2027 بووەتە یاریزانی یانەکەیان.
پۆگبای تەمەن 32 ساڵ، لە ژیانی وەرزشی یاریی بۆ یانەکانی، مانچستەر یونایتد و یۆڤانتۆس کردووە، بە بەشدارییکردن لە 446 یاریی خاوەنی 76 گۆڵ و 97 ئەسیستە.
AM:12:18:29/06/2025
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه