‌یانەى داهاتووى جیرۆ ئاشکرا بوو

وێستگە سپۆرت-

ئۆلیڤیێر جیرۆی فەرەنسی ڕەزامەندی دەربڕیوە پەیوەندی بە يانەى لیلى فەرەنسییەوە بکات 

جیرۆد لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوودا پەیوەندی بە لۆس ئەنجلەوسى ئەمریکییەوە کرد و گرێبەستەکەی لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ کۆتایی دێت.

ئەو هێرشبەرە تەمەن 38 ساڵە لەگەڵ یانەی لیلی فەرەنسی دەگەڕێتەوە ئەوروپا، بەپێی ئەو زانیارییانەی فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی بڵاویانکردۆتەوە.

ڕۆمانۆ ڕوونیشیکردەوە، جیرۆد دەگەڕێتەوە ئەوروپا دوای ئەوەی ڕەزامەندی لەسەر مەرجە تایبەتییەکانى لەگەڵ لیلدا دەربڕیوە ، گرێبەستێکی بۆ ماوەی یەک ساڵ واژوو دەکات، بەڵام مووچەکەی بۆ ئەم وەرزە ئاشکرا نەکراوە.

جیرۆ پێش ئەوەی بچێتە خولی ئینگلیزی بۆ چەندین یانەی ئەوروپا یاریی کردووە، پێشتریش نوێنەرایەتی چێڵسی و ئارسناڵی کردووە لە ئینگلتەرا، هەروەها چەندین یانەی فەرەنسا، دیارترینیان مۆنپیلییە، کە لە ساڵی ٢٠١٢دا جێی هێشت و پەیوەندی بە گەنەرزەوە کرد.


AM:11:20:28/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌