‌تێرشتیگن وەڵامى ئۆفەرەکەى مۆناکۆى دایەوە

وێستگە سپۆرت-

تێر شتیگن ئەڵمانی، گۆڵپارێزی یانەی بەرشەلۆنە، پێشنیاری مۆناکۆی ڕەتکردەوە بۆ گواستنەوەی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا.

یانە فەرەنسییەکە هەوڵێکی جددی داوە بۆ بەهێزکردنی ڕیزەکانی بە گرێبەستکردن لەگەڵ تێر شتیگن

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، تێر شتیگن بە مۆناکۆی وتووە "نا" و پێداگری لەسەر مانەوەی لە بەرشەلۆنە کردووە سەرەڕای ئەوەی دەزانێت نابێتە گۆڵپارێزی یەکەمی هانسی فلیک.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، مۆناکۆ لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا بە شێوەیەکی شەخسی پەیوەندی بە تێر شتیگنەوە کردووە، بەڵام وەڵامێکی چاوەڕواننەکراوی وەرگرتووە

تێر شتیگن تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٨ گرێبەستی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە هەیە و نزیکەی ١١ ساڵە لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەدایە. 


AM:10:42:28/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌