بەرشەلۆنە گواستنەوەی ویلیامس دوادەخات
وێستگە سپۆرت-
یانەی بەرشەلۆنە گواستنەوەی نیكۆ ویلیامزی ئیسپانی و هێرشبەری ئەتلەتیك بیلباو بۆ ماوەیەك دوا دەخات
ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ باس لەوە دەكات كە بەرشەلۆنە لەگەڵ نیكۆ ویلیامز گەیشتووەتە ڕێككەوتن بۆ ئەوەی مێركاتۆی هاوینەی ئێستادا گرێبەستی لەگەڵدا بكات.
رۆژنامەكە دەشڵێت بەڵام پلانی بەرشەلۆنە گۆڕاوە و ئێستا دەیانەوێت لە مانگی داهاتوو نرخی هەڵوەشاندەوەی بۆندەكەی كە 58 ملیۆن یۆرۆیە بە بیلباوی بدەن و گرێبەستەكە دوابخەن بە هۆكاری ستراتیژی داراییەوە بڕیاری ئەم دواخستنەیان داوە.
مۆندۆ ڕوونیشی كردووەتەوە، سەرەڕای دواخستنی پارە دانەكە بە بیلباو، بەڵام بلاوگرانا بەنیازە سەرجەم وردەكارییەكانی گرێبەستەكە لەگەڵ نیكۆ ویلیامز تەواو بكات پێش ئەوەی یاریزانەكە بۆ مەشقەكانی ئەتلەتیك بگەڕێتەوە و پلانی هانسی فلیك ئەوەیە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو پەیوەندی بە ئامادەكارییەكانی بەرشەلۆنەوە بكات.
PM:08:07:24/06/2025
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه