فلامینگۆ لە چێڵسی بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەی فلامینگۆ 3-1 شکستی بە چێڵسی هێنا.
لە یارییەکانی جەولەی دووەمی جامی جیهانی یانەکان ولە کۆمەڵەی چوارەم چێڵسی ڕووبەڕووی فلامینگۆ بووەوە، یارییەکە 3-1 لە سودی فلامینگۆ تەواو بوو
سێ گۆڵەکەی فلامینگۆ بڕۆنۆ هینریکی و دانێلۆ و ووالاس یان لە خولەکەکانی 62و65و83 تۆماریان کرد وتاکە گۆڵەکەی چێڵسیش نیتۆ لە خولەکی 13تۆماری کرد
بەو بردنەوەیە فلامینگۆ خاڵەکانی بووە شەش خاڵ وگەیشتە قۆناغی داهاتوو
PM:10:55:20/06/2025
ئهم بابهته 228
جار خوێنراوهتهوه