بەرشەلۆنە گرێبەستی لەگەڵ گارسیا واژوو کرد
وێستگە سپۆرت-
یانەی بەرشەلۆنە بۆ ماوەی شەش وەرز گرێبەستی لەگەڵ گارسیا واژوو کرد
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە پێگەی فەرمی خۆیان ساتی ئیمزاکردنی گرێبەستی خوان گارسیای گۆڵچی ئیسپانییان لەگەڵ یانەکەیان بڵاوکردەوە کە بە فەرمی بووەتە یاریزانی یانەکەیان..
ئاماژەیان بەوەشداوە کە گرێبەستەکەی خوان گارسیا لەگەڵ یانەکەیان بۆ ماوەی شەش وەرزە و تا هاوینی ساڵی 2031، دوای ئەوەی بڕگەی هەڵوەشاندنوەی گرێبەستەکەی ئەو یاریزانەیان بە ئیسپانیۆل دا کە بڕەکەی 25 ملیۆن یۆرۆ بوو.
هەرچەندە یانە کەتەلۆنییەکە وردەکاری لەسەر بابەتی گرێبەستەکە باس نەکردووە بەڵام بە پێی هەوڵی رۆژنامەکان بێت، مووچەی ساڵانەی گارسیا لەگەڵ بەرشەلۆنە سێ ملیۆن یۆرۆ دەبێت لە کاتێکدا پێشتر مووچەکەی لەگەڵ ئیسپانیۆل تەنها 400 هەزار یۆرۆ بووە.
PM:07:02:20/06/2025
ئهم بابهته 308
جار خوێنراوهتهوه