ئینریکی: بۆتافۆگۆ شایستەی بردنەوە بوو
وێستگە سپۆرت-
ئینریکی دوپاتیکردەوە بۆتافۆگۆ باشترین یانەیە رووبەڕووی بوونەتەوە و بە شایستەی سەرکەوتنیان تۆمارکردووە.
پاش شکستهێنانیان بەرامبەر بۆتافۆگۆ، لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سان جێرمان رایگەیاند، هەر لە سەرەتای یارییەکەوە تووشی سەختی بوونەتەوە و گۆڵێکی تا رادەیەک سەیریان لەسەر تۆمارکراوە، بەڵام یانەی بەرامبەریان توانیویانە زۆر بەباشی بەرگری بکەن و شایستەی ئەو سێ خاڵە بوون
وتیشی: پاڵەوانێتییەکی قورسە، بۆتافۆگۆ لە گێمی یەکەمدا ئەوەندە پاشەکشەی نەکرد، ڕەنگە باشترین تیپ بن کە لەم وەرزەدا تا ئێستا ڕووبەڕوومان بوونەتەوە، زۆر قورس بوو بۆ ئێمە کە هەلی گۆڵکردن بە درێژایی یارییەکە درووست بکەین.
باسی لەوەشکرد، ئەوان تیپێکن لەگەڵ باروودۆخە سەختەکاندا خۆیان دەگونجێنن لەبەر ئەوەش کەس چاوەڕێی ئەو ئەنجامەی نەدەکرد، بەڵام یانە بەڕازیلییەکە بە تەواوی شایستەی سەرکەوتن بوو.
PM:01:44:20/06/2025
ئهم بابهته 372
جار خوێنراوهتهوه