بۆتافۆگۆ شکستی بە پاریس هێنا
وێستگە سپۆرت-
یانەی بۆتافۆگۆی بەڕازیلی شکستی بە پاریس هێنا.
لە یارییەکی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی یانەکان، پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی رووبەڕووی بۆتافۆگۆی بەڕازیلی بوەوە.
لە تایمی یەکەم و لە خولەکی 36 خیسۆس یانە بەڕازیلییەکەی کردە خاوەنی گۆڵی یەکەم و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، پاریس بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکی کرد و چەندین هێرشی یەک لە دوای یەکی برد بەڵام لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە سەرکەوتوو نەبوون بە گۆڵێکی بێوەڵام شکستیان هێنا.
بەم ئەنجامانەش بۆتافۆگۆ بە شەش خاڵ پلەی یەکەمی کۆمەڵەی دووەمی گرتووە و پاریس و ئەتلەتیکۆ بە کۆکردنەوەی سێ خاڵ لە پلەکانی دووەم و سێیەم دێن.
PM:01:41:20/06/2025
ئهم بابهته 336
جار خوێنراوهتهوه