‌وردەكاری گرێبەستەكەی ویلیامس لەگەڵ بەرشەلۆنە ئاشكرا دەبێت

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی لەگەڵ نیكۆ ویلیامزی هێرشبەری یانەی ئەتلەتیك بیلباو گەیشتووەتە ڕێككەوتن و وردەكاری ڕێككەوتنەكەش بڵاو دەبێتەوە.

فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێكراو لە مێركاتۆی یاریزانان ئاشكرای كردوە، بەرشەلۆنە و بریكارەكەی ویلیامز لەسەر مەرجە تاكەكەسییەكان گەیشتوونەتە ڕێككەوتن، هەردوولا ئامادەن گرێبەستێكی شەش وەرزە كە تاكو هاوینی 2031 درێژەی هەبێت واژوو بكەن.

هەروەها بەرپرسانی یانە كەتەلۆنییەكە ڕەزامەندییان نیشانداوە ساڵانە حەوت بۆ هەشت ملیۆن یۆرۆ وەك مووچە بە ویلیامز بدەن.

سەرچاوەكە باس لەوەش دەكات، ئێستا كارگێڕی بەرشەلۆنە كار لەسەر ئەوە دەكات لەگەڵ یانەی ئەتلەتیك بیلباو سەبارەت بە مەرجە داراییەكانی دەستبەردابوون لە ویلیامز بگەنە ڕێككەوتن تائەوەی یاریزانەكە لە 13ی مانگی داهاتوو لەگەڵ دەستپێكی ئامادەكارییەكان بۆ وەرزی نوێ لە تیپەكەی هانسی فلیكدا بێت.

مانگی پێشوو یانەی بایرن میونخ ئامادەبوو سەرجەم مەرجە داراییەكانی ویلیامز جێبەجێ بكات، بەڵام یاریزانەكە بریكارەكەی لە گفتوگۆكان كشاندەوە و بڕیاریدا یان دەچێتە بەرشەلۆنە یان لە بیلباو دەمێنێتەوە.


PM:08:59:19/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌