‌شتیگن داهاتووى خۆى یەکلایی کردەوە

وێستگە سپۆرت-

تیرشتیگن ڕەتیدەکاتەوە بەرشەلۆنە جێبهێڵێت پێی وایە دەتوانێت سەرەکى بێت بۆ وەرزى داهاتوو.

لە ماوەى ڕابردوو بەشێک لە ڕۆژنامەکانى ئەوروپا بەهۆى نزیکى هاتنى گارسیا بۆ یانەکە ئاشکرایان کردبوو کە شتیگن یانەکە جێدەهیڵێت 

لە نوێترین پێشهاتدا، هێلینا کۆندێسی رۆژنامەنووسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە کە تێر شتیگن بە هیچ شێوەیەک بیری لە جێهێشتنی بەرشەلۆنە نەکردووەتەوە و دڵنیایە لەوەی کە وەرزی داهاتوو لە پێکهاتەی سەرەکیدا دەبێت.

ئەو رۆژنامەنوسە دەڵێت، گۆڵچییە ئەڵمانییەکە لە ئێستادا بێدەنگی هەڵبژاردووە و هیچ لێدوانێک لەسەر داهاتووی نادات، سەرقاڵی پشوەکانیەتی و دواتر بە باشطرین شێوە ئامادەکاری دەکات بۆ وەرزی نوێ.

رونیکردووەتەوە، شتیگن پابەند دەبێت بە گرێبەستەکەیەوە کە لە هاوینی ساڵی 2028 کۆتایدێت و دەیەوێت تا ئەو کاتە لە بەرشەلۆنە بمێنێتەوە، لە ئێستاشدا هەمووان چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی خوان لاپۆرتای سەرۆک و دەستەی راهێنەرایەتین تا داهاتووی ئەو گۆڵچییە یەکلابکرێتەوە.


AM:10:47:17/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌