فەرمی.. ڕیاڵ مەدرید ماستانتۆنۆی گواستەوە
وێستگە سپۆرت-
بە فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی گواستنەوەی فرانكۆ ماستانتونۆ ناوەڕاستكاری ئەرجەنتینی یانەی رێڤەرپلەیتی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.
ریال مەدرید لە مەڵپەڕی فەرمی خۆی گواستنەوەی فرانكۆ ماستانتونۆی بۆ یانەكەی راگەیاند.
لە بەیاننامەی یانەکەدا هاتووە ریال مەدرید گواستنەوەی فرانكۆ ماستانتونۆ رادەگەیەنێت و یاریزانەكە بۆ شەش وەرزی داهاتوو تاوەكو 2031 لە 14 ئاب پەیوەندی بە یانەكەمانەوە دەكات.
ماستانتونۆ لە هاوینی 2023 لە تیمی ژێر 20 ساڵانی ریڤەرپلەیتەوە بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە.
PM:04:47:13/06/2025
ئهم بابهته 312
جار خوێنراوهتهوه