پێنج یانە تێر شتیگنیان دەوێت
وێستگە سپۆرت-
پێنج یانە هەوڵی گواستنەوەی تێرشتیگنی ئەڵمانی و گۆڵچی بەرشەلۆنە دەدەن
لە ئێستادا بەرپرسانی یانە كەتەلۆنییەكە دەیانەوێت گۆڵپارێزە ئەڵمانییەكە بە ڕۆیشتن ڕازیبكەن، بەڵام گرێبەستی سێ وەرزی ماوە و نایەوێت بڕوات، هەرچەندە بەرشە نزیكە لە هێنانی خوان گارسیا لە ئیسپانیۆلەوە.
ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ئاشكرای كردووە، پێنج یانە لە ئێستادا وەك بژاردەیەك بۆ شتیگن سەیر دەكرێن، یەكێك لەوانە ئەیسی میلانە، دوای ئەوەی ماینان ئارەزووی چوون بۆ چێڵسی دەكات.
بژاردەی دووەم بۆ شتیگن چوونە بۆ مانچستەر سیتی، كە ئەو یانەیە بەدوای شوێنگرەوەیەك بۆ ئیدەرسۆن دەگەڕێت، ئەمە جگە لەوەی یانەكانی یۆڤانتۆس و نیوكاسڵ و پاریس سانجێرمانیش چاویان لە دۆخی شتیگنە لەگەڵ بەرشەلۆنە، بە تایبەت ڕەنگە بۆندەكەی هەڵبوەشێتەوە و بێبەرانبەر بەردەست بێت.
PM:12:03:13/06/2025
ئهم بابهته 404
جار خوێنراوهتهوه