مۆدریچ پێش گرێبەستکردن لەگەڵ میلان مەرجێک دادەنێت
وێستگە سپۆرت-
مۆدریج دواى تەواوبونى جامى جیهانى یانەکان پشکنینى پزیشکى بۆ یانەى میلان ئەنجام دەدات
بەگوتەی فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، مۆدریچ ڕەتیکردۆتەوە کە پێش جامى جیهانى یانەکان پشکنینی پزیشکى بۆ میلان ئەنجام بدات.
ڕۆمانۆ ڕوونیشیکردەوە، ئەو یاریزانە ڕەتیدەکاتەوە هیچ هەنگاوێکی فەرمی لەم کاتەدا بنێت، پێی باشترە سەرنجی تەواوی خۆی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بپارێزێت لە جامى جیهانى یانەکان
ئەم بڕیارەی مۆدریچ وەک ڕێزلێنانێکە بۆ مێژووە بەرفراوانەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید، کە زیاتر لە 500 یاری ئەنجامداوە و هەموو نازناوێکیشی بەدەستهێناوە، لەنێویاندا پێنج نازناوی چامپیۆنزلیگ.
بڕیارە میلان دوای یارییەکانی جامی جیهانی یانەکان بە فەرمی گرێبەستەکە ڕابگەیەنێت
AM:10:33:12/06/2025
ئهم بابهته 412
جار خوێنراوهتهوه