‌داهاتووى ڕۆدریگۆ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید یەکلایی بووەوە

وێستگە سپۆرت-

رۆدریگۆ گۆسى بەڕازیلى و هێرشبەری ریاڵ مەدرید بڕیاریداوە لە یانەکەى بەردەوام بێت 

رۆژنامەی مارکا ئاشکراى کردووە کە  رۆدریگۆ پاش ئەوەی لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری نوێی یانەکە  گفتوگۆی کردووە بڕیاریداوە لە یانەکەی بمێنێتەوە و سەرەڕای گرنگیپێدرانی لەلایەن ئارسیناڵ و چەند یانەیەکی دیکە مانەوەی لە مەدرید هەڵبژاردووە.

مارکا باس لەوەش دەکات کە رۆدریگۆ لە رۆڵە نوێیەکەی لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ دڵخۆشە و هەست بە ئاسودەیی دەکات، بەردەوام لە مەشقەکانیش دڵخۆش دەردەکەوێت و بەهۆی کاریگەری چابی ئاڵۆنسۆ بیرۆکەی جێهێشتنی ریال مەدریدی لەیادکردووە.

رۆدریگۆ لەوەتەی ساڵی 2019 لە ریزەکانی ریال مەدرید یاریی دەکات، هێرشبەرە 24 ساڵانەکە بەرامبەر 45 ملیۆن یۆرۆ لە سانتۆسی بەڕازیلییەوە روویکردە ریزەکانی ریال مەدرید و چەندین نازناوى لەگەڵ یانەکەى بە دەستهێناوە


AM:10:04:12/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌