‌لامین یەماڵ گرانترین یاریزانی تۆپی پێیە

وێستگە سپۆرت-


لامین یەماڵ گرانترین یاریزانی تۆپی پێیە لە ئێستادا و ڤینی نرخەکەی کەمبۆتەوە

پێگەی ترانسفێرمارکت نوێترین ریزبەندی گرانترین یاریزانانی تۆپی پێی جیهانی بڵاوکردەوە، لامین یاماڵی ئیسپانی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە بە نرخی 200 ملیۆن یۆرۆ بووە گرانترین یاریزان لە جیهاندا.

ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری مانچستەر سیتی و کیلیان مباپێ و جوود بێلینگهامی یاریزانانی ریاڵ مەدرید لە پلەی دووەمی ریزبەندییەکەدان بە شێوەیەک نرخەکەیان 180 ملیۆن یۆرۆیە.

ڤینیسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی بەرازیلی نرخەکەی بۆ 170 ملیۆن یۆرۆ کەمیکردووە و لە ئێستادا دابەزیوە بۆ پلەی سێیەمی گرانترین یاریزانانی تۆپی پێ لە جیهاندا.


PM:05:14:11/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌