‌ئەنچیلۆتى: ئاستێکى باشمان پێشکەش کرد

وێستگە سپۆرت-

ئەنچیلۆتی جەختدەکاتەوە یاریزانەکانی یارییەکی زۆرباشیان ئەنجامداوە و بە تایبەتیش ستایشى کاسمیرۆ دەکات

کارلۆ ئەنچیلۆتی پاش بردنەوەیان لە پاراگوای وتی زۆر ئاساییە بە سێ هێرشبەر یان چوار هێرشبەر یاری بکەین لە رابردوودا ئەوکارەم زۆر ئەنجامداوە.

کارلۆ وتیشی لە تۆپی پێدا ئەوەی گرنگە بەشداریپێکردنی 11 یاریزانە کە تاوەکوو کۆتایی هەوڵ بدەن لە پێناو ئامانجی یارییەکە.

راهێنەرە ئیتاڵییە جەختی لەوەکردەوە بەرامبەر تیپێکی زۆرباش سێ خاڵی گرنگیان بەدەست هێناوە.

کارلۆ ئەوەی ئاشکراکرد کە ئاستی سەرجەم یاریزانەکانی نایاب بووە و سوپاسی هاندەرانیشی کرد کە پیرۆزبایی رۆژی لەدایک بوونیان لێکردووە.

ئەنچیلۆتی بەردەوامبوو لە قسەکانی و ئاماژەی بەوەکرد کاسمیرۆ رۆڵێکی گرنگ لە پلانەکانیدا دەبینێت و سەرکردەی راستەقینەی هێڵی ناوەرساتی هەڵبژاردەکەیانە.

لە کۆتاییدا راهێنەرەکە وتی دڵخۆشم بەوەی سەرکەوتنمان بۆ جامی جیهانی یەکلایکردەوە و هەموو هەوڵێک دەدەم لە پێناو دڵخۆشکردنی گەلی بەرازیل.


AM:10:45:11/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌