‌ئیتاڵیا شوێنگرەوەی سپالێتی دیاریی کرد

وێستگە سپۆرت-


جینارۆ گاتوسۆ دەبێتە ڕاهێنەری ئیتاڵیا و جێگەی سپالێتی دەگرێتەوە.

جیانلوکا دی مارزیۆ ڕۆژنامەنوسی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە دوای ئەوەی رانیێری و پیۆلی بڕیاریاندا ئەرکی راهێنەرایەتی ئیتاڵیا قبوڵ نەکەن، ئێستا یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا دەیەوێت جینارۆ گاتوسۆ بکات بە راهێنەری هەڵبژاردەکە.

 دی مارزیۆ ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا هێشتان بڕیاری کۆتاییان نەداوە، و هەر یەکە لە دی رۆسی و کاناڤارۆش وەک دوو بژاردەی دیکەی راهێنەرایەتی باس دەکرێن.

جینارۆ گاتوسۆی 47 ساڵان وەرزی رابردوو راهێنەرایەتی یانەی هاجوک سپلیتی کرواتی کرد، و جیا لەوە لە ماوەی رابردوو راهێنەرایەتی ڤالێنسیا و ناپۆلی و ئەیسی میلانیشی کردووە بەڵام سەرکەوتوو نەبووە.


PM:05:38:10/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌