‌پوختەی لێدوانی ڕۆناڵدۆ پاش بردنەوەکەیان لە ئیسپانیا

وێستگە سپۆرت-

کریستیانۆ: زۆر دڵخۆشم.دڵخۆشم کە یارمەتیدەر بووم تاوەکو ئەم یاریزانەنەی ئێستا ببنە خاوەنی نازناوێکی دیکە چونکە بەڕاستی شایستەن

کریستیانۆ: " هەرچەند گەورە بم، هێشتا برسی بردنەوەی نازناوم. "

کریستیانۆ: نازناوم زۆر بەدەست هێناوە، بەڵام نازناو بۆ هەڵبژاردە چێژێکی تایبەتی هەیە.

کریستیانۆ: ئاساییە بەلامەوە لەپێناو هەڵبژاردەکەم قاچم بشکێت، گرنگ سەرکەوتنی پۆرتوگالە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ: " لامین یامال نازناوی زۆر دەباتەوە، ئەو هێشتا تەمەنی 17 ساڵە، تکایە وازی لێ بێنن، ئامۆژگاری من بۆ یامال ئەوەیە لەسەرخۆ بێت و پەلە نەکات، کاروانێکی وەرزشی دوور و درێژی لەبەردەم ماوە. "

کریستیانۆ: " منداڵەکانم ئیسپانین، بە گاڵتەوە پێیان دەوتم ئیسپانیا دەبێتە پاڵەوان، ئێستا کە بینیان چۆن لە ئیسپانیامان بردەوە، کەمێک ورەم بەرزدەبێتەوە و پێویستە زیاتر رێز لە باوکیان بگرن.


PM:12:49:09/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌