مان سیتی لەگەڵ بەرگریکارێک ڕێکەوت
وێستگە سپۆرت-
یانەی مان سیتی لەگەڵ ئایت نوری گەیشتە رێککەوتن و گرێبەستەکە تەنیا راگەیاندنی فەرمی ماوە.
فابریزیۆ رۆمانۆ ڕۆژنامەنوسی بەناوبەنگ ئاشکرایکرد، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لەگەڵ وڵڤەرهامپتۆنی هاونیشتیمانی گەیشتنە رێککەوتن بۆ گواستنەوەی رایان ئایت نوری.
فابریزیۆ روونیکردووەتەوە، گرێبەستی رایان ئایت نوری بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ لەسەر سیتی کەتووە، هەرچەندە نرخی یاریزانەکە لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان 35 ملیۆن یۆرۆیە.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، یاریزانەکە لە رۆژی شەممەی داهاتوو پشکنینی پزیشکی لە بارەگای یانەی مانچستەر سیتی بۆ دەکرێت و دواتر گرێبەستەکە بە فەرمی رادەگەیەندرێت.
رایان ئایت نوری تەمەنی 23 ساڵە و بەرگریکاری باڵی چەپە، لە وەرزی رابردوو بە درێسی وڵڤەرهامپتۆن بەشداری 41 یاریی کرد و توانی پێنج گۆڵ و حەوت ئەسیست تۆمار بکات
PM:06:52:05/06/2025
ئهم بابهته 484
جار خوێنراوهتهوه