‌نوێترین ریزبەندی بەهێزترین پاڵێوراوەکانی خەڵاتی بالۆن دۆر بڵاوکرایەوە

وێستگە سپۆرت-

عوسمان دێمبیلى لە سەروو لیستى ئەو یاریزانانەدایە کە پاڵێواراون بۆ بردنەوەى خەڵاتى باڵۆن دۆڕ.

پێگەی گۆڵ کە بە یەکێک لە باوەڕپێکراوترین پێگە جیهانیەکان دادەندرێت، نوێترین لیستی پاڵێوراوەکانی بالۆن دۆری بڵاوکردەوە، و گۆڕانکاری لە ریزبەندی پێشەوە کراوە.

لە ماوەی رابردوو هەر یەک لە لامین یامال و رافینیا بە پاڵێوراوێکی بەهێزی خەڵاتی بالۆن دۆر دادەندران، بەڵام دوای ئەوەی یانەی پاریس سانجێرمان بووە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ، ئێستا عوسمان دێمبێلێ بە بەهێزترین پاڵێوراوی خەڵاتی بالۆندۆر دادەندرێت پاش بردنەوەى چامپیۆنسلیگ


لیستی پاڵێوراوەکان بەم شێوەیەیە:

1- عوسمان دێمبێلێ
2- لامین یامال
3- رافینیا
4- محەمەد سەلاح
5- کیلیان ئێمباپێ
6- دیزری دۆوی
7- کڤاراتسخێلیا
8- ئەشرەف حەکیمی
9- پێدری
10- هاری کەین


AM:10:11:04/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌