‌ڕیاڵ مەدرید لە پێش تەواوى یانەکانەوەیە

وێستگە سپۆرت-

یەکێتى تۆپى پێی ئەوروپا  ریزبەندی باشترین یانەکانی سەر ئاستی کیشوەرەکانی پێنج ساڵی رابردووی راگەیاند و ریاڵ مەدرید پلەیلە پلەى یەکەمدایە.

 یوفا، ریزبەندیی باشترین یانەکانی 10 ساڵی رابردووی بڵاوکردەوە، بە گوێرەی لیستەکەش یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بە کۆکردنەوەی 143 هەزار و 500 خاڵ پلەی یەکەمی گرتووە.

یانەکانی مان سیتی بە 137 هەزار و 750 و بایرن میونشن بە 135 هەزار و 250 و لیڤەرپوول بە 125 هەزار و 500 و پاریس سان جێرمان بە 118 هەزار و 500 پلەکانی دووەم تا پێنجەمیان گرتووە.

هەریەکە لە یانەکانی، ئینتەر میلانی ئیتاڵی، چێڵسی ئینگلیزی، بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی، رۆمای ئیتاڵی، بەرشەلۆنەی ئیسپانی، پلەکانی شەشەم تا دەیەمییان گرتووە.


AM:11:54:02/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 1296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌