‌ئەلۆنسۆ بە تاسەوە چاوەڕێی ڤینسیۆسە تا شتێکى گرنگى پێبڵێت

وێستگە سپۆرت-

خابى ئەلۆنسۆى ئیسپانى و ڕاهێنەرى نوێی یانەى ڕیاڵ مەدرید بە تاسەوە چاوەڕێی ڤینسیۆس دەکات تا هەندێ ئامۆژگارى بکات.

فێلیکس دیاز ڕۆژنامەنوسى ئیسپانى دەڵێت ئەلۆنسۆ چاوەڕێی ئەوە دەکات تا چاوی بە ڤینیسیۆس جونیۆر دەکەوێت تا پێی بڵێت کە هەموو شتێک ئەوەندەی بەندە بە بەهرەی هێرشبەرییەوە، ئەوەندەش بەندە بە توانای خۆیەوە بۆ ئەوەی خۆی بکاتە قوربانی بۆ تیپەکە.

ئەو ڕۆژنامەنوسە دەشڵێت : لەناو یانەکەدا دەبینن کە تیپەکە چەند جارێک بەهۆی پابەندنەبوونی ئەو یاریزانە هەندێ کاریگەری خراپی دروستکردووە، بۆیە ئەلۆنسۆ نایەوێت ئەوە دووبارە ببێتەوە.


AM:10:34:02/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 1308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌