ئیتیحاد بووە پاڵەوانى جامى شاى سعودیە
وێستگە سپۆرت-
لە جامی شای سعودیە ئیتیحاد لە قادیسیەى بردەوە و بووە پاڵەوان .
لە یاریی کۆتایی جامی شای سعودیە، یانەی ئیتیحاد و قادسیە رووبەڕووی یەکتر بووونەوە.
تایمی یەکەم و لە خولەکەکانی 34 و 43 یانەى ئیتیحاد دوو گۆڵیان لە رێگای بێنزیما و حیسام تۆمارکرد، لە کاتی زیادکراوی ئەو تایمەش ئۆبامیانگ بە لێدانی سزا ئەنجامەکەی کەمکردەوە.
لە تایمی دووەم، هەردوو لا هەوڵی زیاتریاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵ، تا ئەوکاتەی فێرناندێز لە قادسیە بە کارتی سور لە خولەکی 81 کرایە دەرەوەی یاریگا، پاشانیش لە خولەکی زیادکراودا بێنزیما گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی نووسیەوە.
سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی ئیتیحاد کۆتایی هات، بەم بردنەوەیە تیپەکەی جەددە ژمارەی نازناوەکانی جامی شای لە مێژوویدا بۆ 10 نازناو بەرزکردەوە.
AM:10:20:31/05/2025
ئهم بابهته 544
جار خوێنراوهتهوه