داهاتووى واڵکەر لەگەڵ مان سیتى یەکلایی دەبێتەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى مانچستەر سیتى نایەوێت واڵکەر لە ڕیزەکانیدا بهێڵێتەوە و لەم هاوینەدا دەستبەردارى دەبێت
واکەر زستانی ڕابردوو ڕووی لە میلان کرد، یاریزانەکە تەنیا 14 یاری بۆ یانەکەی ئەنجامدا بەبێ ئەوەی گۆڵی تۆمار بکات و گۆڵیش دروست بکات
بەگوێرەی فابریزیۆ ڕۆمانۆی شارەزای بازاڕی گواستنەوە، لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئێکسەوە، میلان بڕیاریدا بژاردەی کڕین بەکارنەهێنێت، بۆیە واڵکەر جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە مانچستەر سیتی، چونکە گرێبەستەکەی تا کۆتایی وەرزی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
بەڵام داهاتووی واڵکەر لەگەڵ مانچستەر سیتی دیار نییە، وەک ڕۆمانۆ پشتڕاستی کردەوە ئەو یاریزانە لە دەرەوەى پێکهاتەى مان سیتی دەبێت بۆ جامى جیهانى یانەکان.
ڕۆمانۆ ڕایگەیاند کە واڵکەر جارێکی تر مانچستەر سیتی جێدەهێڵێت و بەشێک نییە لە پلانەکانی پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەر بۆ وەرزی نوێ، بەڵام لە ئێستادا شوێنی داهاتووی نادیارە
AM:10:13:31/05/2025
ئهم بابهته 716
جار خوێنراوهتهوه