ئینریکى : دەمانەوێت نازناوەکە بە دەستبهێنین
وێستگە سپۆرت-
ئینریکی رایگەیاند دەیەوێت ببێت بە یەکەم راهێنەر لە مێژوودا چامپیۆنسلیگ بۆ پاریس سانجێرمان بباتەوە
پێش رووبەڕووبوونەوەی ئینتەر میلان، لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سان جێرمان دەڵێت: ئێمە تیپێکین پشت بە تاک یاریزان نابەستین و تیپێکى بە کۆمەڵمان هەیە
ئینریکی وتیشی: پاڵنەر زۆر پێویستە، بەڵام دەبێت بە هێمنی یاری بکەین بۆ ئەوەی شتەکان لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەرنەچن، بە یاریزانەکان دەڵێم دەرفەتێکی مێژووییمان هەیە بۆ بەدەستهێنانی شتێکی گەورە.
وتیشی: ئەم وەرزە بەبێ ترس ڕووبەڕووی یارییە سەختەکان بووینەوە، و لە چەند یانەکمان بردەوە کە پاڵێوراو بوون بۆ نازناوەکە.
دوپاتیشیکردەوە، یارییەکە جیاواز دەبێت لە یارییەکەیان بەرامبەر لیڤەرپوول، ئینتەر پشت بە دوو هێرشبەر دەبەستێت، ئەمەش پێویستی بە گرنگیدان بە ئەرکە جیاوازەکان هەیە، بەڵام شێوازی هێرشبردن و بەرگرییان ناگۆڕن
وتیشی: گەورەترین پاڵنەرم ئەوەیە کە مێژوو لەگەڵ پاریسدا تۆمار بکەم، هێنانی خۆشی بۆ تەواوی شارێک کە نازناوێکی نییە هەروەها بوون بە یەکەم ڕاهێنەر کە ئەو نازناوە بەدەستبهێنێت هەستێکی ناوازە دەبێت.
AM:10:06:31/05/2025
ئهم بابهته 524
جار خوێنراوهتهوه