پیرێز دەیەوێت "مێسی نوێ" بگوازێتەوە
وێستگە سپۆرت-
فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید دەستیکردووە بە هەوڵەکانی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانێکی گەنجی ئەرجەنتینی، کە پێیوایە لە لامین یامال باشترە و لە ئەرجەنتین بە "مێسی نوێ" ناسراوە.
رۆژنامەی دیفێنسا سێنتڕاڵی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، سانتیاگۆ سۆلاری و خۆسێ ئانخێل سانچێز و کالافات هاوڕابوونە لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ فرانکۆ ماستانتۆنۆی بەهرەمەندی لاوی ئەرجەنتینی، کە بەپێی ئەو سەرچاوەیە پێرێز بە یاریدەدەرەکانی گوتووە "ئەو کوڕە ئەرجەنتینییە لە لامین یامال باشترە".
سەرەڕای ئەوەی نرخی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەی ریڤەرپلەیت بە 45 ملیۆن یۆرۆ مەزەندە دەکرێت، بەڵام ریال مەدرید بەنیازی ئەوە نییە تەواوی ئەو بڕە پارەیە بدات. دەیەوێت نرخی دابەزێنێت، یان ئەگەر هەر نەبوو لەبری ئەوە یانەکە بیر لە دەستەوارەیەکی نێوان 20 بۆ 25 ملیۆن یۆرۆ دەکاتەوە، بەشێوەیەک کە یاریزانەکە بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە بەخواستن لە یانەی ریڤەرپلەیت بمێنێتەوە، پێش ئەوەی بۆ هەمیشە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات.
PM:01:48:21/05/2025
ئهم بابهته 620
جار خوێنراوهتهوه