‌گواردیۆلا پەیامێکی توند ئاڕاستەی بەرپرسانی یانەکەی دەکات

وێستگە سپۆرت-

پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مان سیتی نیگەرانە لە زۆری ژمارەی یاریزانەکانی وپەیامێکی توند ئاڕاستەی بەرپرسانی یانەکەی دەکات

گواردیۆلا بە بەڕێوەبەرانی مان سیتی وتوە : ئەگەر بەقسەم نەکەن، دەڕۆم.

ڕۆژنامەی  "موندۆ دیپۆرتیڤۆ'،  دەڵێت پێپ گواردیۆلا پەیامێکی توندی گەیاندووە بە سەرۆکایەتی مانچێستەر سیتی، داوایکردووە ژمارەی یاریزانەکانی کەمبکرێتەوە، توڕەبووە لە بوونی چەندین یاریزان لەکاتێکدا هیچ سوودێکیان بۆ کێبڕکێکانی وەرز نەبووە.
گواردیۆلا وتوویەتی، کە ئەگەر ئەم ژمارەیە کەم نەکرێتەوە، ئەویش لەم وەرزەدا هاوشێوەی کێڤن دی برۆین ماڵئاوایی لە یانەکە دەکات و ئامادەنییە باجی هەڵە کارگێڕییەکان بدات.

جێگەی ئاماژەیە مان سیتی خاوەنی 28 یاریزانە و هێشتا چوار یاریزانی دیکەشی لەماوەی خواستن دەگەڕێنەوە،


PM:01:37:21/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 1340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌