كاردانەوەى سلۆت پاش شکستەکەیان بەرانبەر برایتۆن
وێستگە سپۆرت-
سڵۆت رایگەیاند بەئاستی یاریزانەکانی دڵخۆشە و بەرامبەر تیپێکی باش شکستیان هێناوە.
ئارنی سڵۆت پاش شکستەکەیان بەرامبەر برایتۆن وتى لە کۆتایی وەرزدا ئەلیکساندەر ئارنۆڵد یانەکە بەجێدەهێڵێت هەربۆیە پێویستە بەدوای جێگرەوەیەکی باشدا بگەڕێن.
وتیشی کاتێک ناتوانێت گۆڵێ سێیەم تۆماربکەیت بێگومان تووشی شکست دەبێت چونکە تیپی بەرامبەر لە جێگەی تۆ هەوڵ بۆ ئەوکارە دەدات و بێگومان شایستەش بوون
راهێنەرە هۆڵەندییەکە لەدرێژەی قسەکانیدا جەختی لەوەکردەوە کە بە ئاستی یاریزانەکانی تەواو دڵخۆشە، چونکە بەرامبەر یانەیەکی زۆرباش شکستیان هێناوە.
لە کۆتاییدا سڵۆت ئەوەی ئاشکراکرد کە پێویستە یاری داهاتوو ئەنجام بدەن و پاشان بە وردی بیر لە خۆئامادەکردن بکەینەوە بۆ وەرزی نوێ، هەوڵدان بۆ دروستکردنی یانەکەی باش.
AM:11:00:20/05/2025
ئهم بابهته 696
جار خوێنراوهتهوه