وێستگەى داهاتووى دی بڕۆین ئاشکرا بوو
وێستگە سپۆرت-
کیڤن دى بڕۆین بە ئەگەرێکى زۆر وێستگەى داهاتووى یانەى ناپۆلى ئیتاڵى دەبێت
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی سکای سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ئەستێرە بەلجیکییەکە گڵۆپی سەوزی بۆ ئیدارەی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی هەڵکردووە بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ بکەن.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بەڕێوەبەری وەرزشی یانە ئیتاڵییەکە هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ نوێنەرانى دیبرۆین کۆبووەتەوە بۆ دانوستان لەسەر گرێبەستی نێوان هەردوولا.
تۆڕە هەواڵییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دی برۆین دوای ئەوەی پەیوەندی بە هاوڕێکانی لە هەڵبژاردەی بەلجیکا درایس مێرتێنس و ڕۆمێلۆ لۆکاکۆ کردووە، بە جۆش و خرۆشەوە بۆ بیرۆکەی یاریکردن لە ئیتاڵیا بووە.
دی برۆین دەبێت قوربانی دارایی بدات ئەگەر بیەوێت گواستنەوەی بۆ ناپۆلی تەواو بکات، چونکە یانە ئیتاڵییەکە ناتوانێت مووچەیەکی نزیک لە مووچەی ٢٠ ملیۆن یۆرۆی ساڵانەی سیتی پێشکەشی بکات.
ئیدارەی ناپۆلی دەیەوێت مووچەی ساڵانە تەنها 7 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی بکات.
AM:10:58:13/05/2025
ئهم بابهته 204
جار خوێنراوهتهوه