‌فەرمی.. ئەنچیلۆتی بووە ڕاهێنەری بەڕازیل

وێستگە سپۆرت-



بەفەرمی کارلۆ ئانچێلۆتی وەک راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی بەڕازیل دەستنیشانکرا .

یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی لەگەڵ کارلۆ ئانچێلۆتی گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی و راهێنەرە ئیتاڵییەکە دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەکەیان

راهێنەرە ئیتاڵییەکە دەبێتە یەکەم راهێنەری بیانی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیل بکات.

ئانچێلۆتی ساڵێک لە گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید مابوو، بەڵام بە رێککەوتنی نێوانیان گرێبەستەکە هەڵدەوەشێنرێتەوە و لە 26ی ئایار لەگەڵ بەڕازیل دەستبەکار دەبێت


PM:05:53:12/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌