هێرشبەرێکى بەرشەلۆنە داواى ڕۆشتنى کردووە
وێستگە سپۆرت-
پاو ڤیکتۆرى هێرشبەرى لاوی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەکانى ئەم هاوینەدا داواى ڕۆشتنى لە یانەکەى کردووە
بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، هێرشبەرە لاوەکە، پاو ڤیکتۆر، بەرشەلۆنەی لە نیازی ڕۆیشتنی خۆی ئاگادارکردووەتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە چەند یانەیەکی ئیسپانی و ئەوروپی ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن لە هاوینی داهاتوودا.
پاو ڤیکتۆری تەمەن 23 ساڵ لەم وەرزەدا تەنها 27 یاری ئەنجامداوە،بەبێ ئەوەی کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبێت، ئەمەش وایکردووە ئارەزووی ڕۆشتن بکات
هەرچەندە گرێبەستەکەی تا ساڵی ٢٠٢٩ بەردەوام دەبێت، بەڵام بەرشەلۆنە ئامادەیە ئاسانکاری بۆ ڕۆشتنى بکات، بەو مەرجەی یانەکە بژاردەی کڕین یان بە خواستن بهێڵێتەوە، ئەمەش ڕێگە بە یانەکە دەدات کۆنترۆڵی داهاتووی بکات.
AM:10:40:12/05/2025
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه