پوختەى لێدوانى فلیک پاش بردنەوەکەیان لە ڕیاڵ مەدرید
وێستگە سپۆرت-
فلیک: ئەم سەرکەوتنە بۆ هاندەران و یاریزانەکانە سەرسوڕهێنەرە ڕیاڵ مەدرید تیپێکی نایاب و ناوازەیە. توانیمان ئەنجامەکە لە 0-2 بگۆڕین، دوای یارییەک بەرامبەر ئینتەر کە زیاتر لە 120 خولەکی خایاند مامەڵەکردن لەگەڵیدا ئاسان نەبوو، ئێمەش کارێکی نایابمان کرد.
فلیک: پێموایە دەبێت زۆر پێشبکەوین، بەتایبەتی لە ڕووی بەرگرییەوە کاتێک فشار دەخەینە سەر هەموو شتێک بە باشی دەڕوات، بەڵام کاتێک هەڵەیەک دەکەیت، بەتایبەتی لەسەر گۆڵی یەکەم، شتەکان ئاڵۆز دەبن.
فلیک: تیمەکە بڕیاری بەکۆمەڵ و باش دەدات. ئێمە ڕووبەڕووی یاریزانی گەورە بووینەوە.
فلیک: من بەدوای بیانوودا ناگەڕێم، بەڵام کار لەسەر ئەم شتانە قورسە لە کاتێکدا سێ ڕۆژ جارێک کاتت نییە ڕاهێنان بکەیت.
فلیک: دەبێت باشتر بین، بیر لە ماوەی پێش وەرز دەکەینەوە بۆ ئەوەی پەرە بە هەموو ئەم لایەنانە بدەین.
فلیک: بەڕێوەبردنی تەواوی تیپەکە ئاسان نییە، بەڵام ئەو ڕۆحەی یاریزانەکان هەیانە زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە. ئەوان زۆر حەز بە یاریکردن دەکەن، زۆر حەزیان لە مەشق و ڕاهێنانە، زۆر حەزیان لە ڕکابەرییە و پێموایە کاتێک چڕی و ڕیتم لە ڕاهێنانەکاندا هەبێت، یاریکردن لە یارییەکاندا ئاسانتر دەبێت.
فلیک: ڕاهێنانێکی باش گەرەنتی ئاستێکی باشترت بۆ دەکات لە یارییەکاندا.
فلیک: تیمێکی نایابمان لە دەوروبەرمان هەیە. ئەگەر دەتەوێت بە شێوازی بەرشەلۆنە یاری بکەیت، دەبێت لەسەر بنەمای ئەوە بڕیاری باش بدەیت.
فلیک: یاریزانە یەدەگەکان کە هاتنە ناو یاریگا ئاستێکی زۆر ئەرێنییان پێشکەش کرد.
فێران یارییەکی نایابی ئەنجامدا. ڕاستە ڕۆبێرت (لیڤاندۆڤسکی) لە پێکان دەگەڕێتەوە، بەڵام شتێکی باشە کە لەم ئاستەدا بێت.
AM:08:50:12/05/2025
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه